سمۆرەی زەمینی:Ground squirrel
پێشتر باسی جیهانی سمۆرەکانمان کرد و وتمان سمۆرە دوو چەشنن ،یەکێکیان سمۆرەی درەختیەو و ئەوی تریان سمۆرەی زەمینی یە ، واتە ئەو سمۆرانەی کە لەسەر یان لەناو زەوی ژیان بەسەر دەبەن و کەمتر دەچنە سەر درەخت،یان لەوشوێنانەدا دەژین کە جەنگەڵ و درەختی تێدا نیە ، پۆلێنی زانستی وەک پێشتر باسم کردوە لە خێزانی سمۆرەکانەو پلەی قرتینەرو پۆلی شیردەرەکنە، بەڵام خێڵ و تیرە هۆزەکەیان دەگۆری بۆ
تیرەی مارمۆتی و تامینی ( tribe tamiinisub) ) Tribe marmotini ) ( خێرینی " subfamily Xerinae ) ،ئەم جۆرە سمۆرانە دەتوانن وەک ئەوانی تر لە سەر پاشو یان قاچەکانی دواوە بۆ ماوەیەکی زۆر بوەستن بەقیتو قنجی، بۆ مەبەستی خواردن،یان چاولێکردنی دور و ناسینی دوژمن، هەروەها دەستیان دەخەنە سەر سنگیان لەکاتی بونی مەترسی و هەرەشە، سمۆرەی زەمینی قەبارەی بچکۆلەیە، بەلام هەندێکیان گەورەن وەک سمۆرەی ی مارموتا " Marmota "

سمۆرەی زەمینی بەزۆری لە شوێنە گیادارەکان دەژی (وەک لەوەڕگاکان، باخی گشتی ،گۆڕستانەکان، یاریگای گۆڵف )، هەروەها لە دەشت ودەرو شاخەکانیشدا دەژین.
جۆرەکنی سمۆرەی زەمینی: پۆلێن و دابەش بونی زانستیانەی سمۆرەی زەمینی زۆر ئاڵۆزە و کەمێک جیاوازترە لە سمۆرەی درەختی ،بۆیە تەنها بەکورتی ئاماژەی پێ ئەدەم:
1. سمۆرەی زەمینی palaeoscuirus پالا ئیۆ سیکیورس ئەم جۆرە تەنیا پاشماوەکانی دۆزراوەتەوە لە ئەوروپا لەژێر گڵدا،واتە لەناوچوە و نەماوە لەژیاندا (ئینقراض) ی کردوە ،مەزەندە دەکرێ کە 30 ملیۆن ساڵ پێشتر ژیابێ.
2. سمۆرەی زەمینی چینی (سمۆرەی بەردەڵانی چینی ) ناوی زانستی Sciurotamias سکیورۆ تامیاس، لە وڵاتی چین دەژی و دووچەشنی هەیە.
0 التعليقات