د.ناجح گوڵپی 16/6/2016
توێژەرە تایبەتەکانی سەر بە نەتەوەیەکگروەکان رایان گەیاند کە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان جینۆسایدە، ئەمرۆ پێنجشەممە 16/6/2016 لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەگەریدا لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایان گەیاند ڕیکخراوی تیرۆرستی داعش هەستاوە بە جینۆساید کردنی ئێزدیەکان لە عێراق و سوریا لەڕێگای کۆمەڵکوژی و دورخستنەوە و دەسدرێژی سێکسی و تاوانی ترەوە، بەکردەوە و بەرنامە ڕیژی هەوڵیاننداوە بۆ لەناو بردن و سڕینەوەی ئێزدیەکان کە کۆمەلێ خەڵکن نەژاد و ئاینیان جیایە .
لێکۆڵەروە بێ لایەنەکانی سەر بە نەتەووە یەکگرتوەکان بەردەوامن لەسە تۆژینەوەکانیان سەبارەت بە جینۆساید کردنی ئێزدیەکان، وە داوایان کرد لە وڵاتانی زل هێز هاوکار بن لە ڕزگار کردنی زیاتر لە 3200 ژن و مندالێ ئێزیدی کە تائیستاش لەژێر دەستی تاوانکارانی داعشدایە.
هەروەها هانی دەولەتان و کۆمەڵگەی نێودەولەتیان دا کە پشتیوان و یارمەتی دەر بن تاکو دۆسیەی تاوانەکە بدرێتە دادگای تاوانکاری نێودەولەتی لاهای.
هەر ئەمرۆ بانکیمون سکرتێریگشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی بیستەمین کۆڕبەندی ئابوری لە سان پترسبۆرگی ڕوسیا ،رای گەیاند ئێزدیەکانی عیراق و سوریا لەلایەن داعشەوە جینۆساید کراون، داوای لە دەولەتانی زل هێز کرد هەولەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئازاد کردنی زیاتر لە 3200 ژن و منداڵێ ئێزدی.
هەروەها پشتیوانی نەتەوەیەکگرتوەکانی ڕاگەیاند بۆ هاوپەیمانان لەشەڕ دژی داعش لە سوریا و عیراق.
0 التعليقات