کاوێژکەرکان بەو ئاژەلانە دوترێ کە لەکاتی خواردندا بەپەلە خواردنێکی زۆر دەخۆن و دواتر لەکاتی پشوو کاوێژی دەکەنەوە ،هەەرووەها بە جۆرێک لە ئاژەلە شیردەەرەکان ئەژمار دەکرێن وەک ( مانگا،مەڕ،بزن، گامێش ،ئاسکی کیوی ،زەرافە،ووشتر ). لەم باسەدا تەنها بەکورتی باس لە کۆئەندامی هەرس دەکرێ.
کۆئەندامی هەرس پێک دێت لە:
یەکەم : کەناڵی هەرس : کە لەم بەشانە پێک دێت:
دەم : دەم یەکەم ئەندامی کۆئەندامەکەیە پێک دێت لە :
1- ددانەکان هەیە ( مانگا لە کاکیلەی خوارەوە، مەڕ لە کاکیلەی سەروە خوارەوە هەیە ..هتد ) کاری قرتاندن و وردکردنی خواردنە
2- زمان : ئەرکی تێکەڵ کردنی خواردنەکە لەناو دەمدا پاش ئەوەی لیکی دەڕژێ بەسەردا ئینجا هەڵدانی خواردنەکە بۆ ناو قورگ و قوتدانی
3- کۆمەلێک لیکە ڕژێن لەناو دەمدا هەیە دەڕژێت بە سەر خواردنەکەدا تا کو تەڕی بکات و ئاسان قوت بدرێت بەتایبەت ئەگەر خواردنەکە ووشک بێ.
قوڕگ: لەدوای دەم راستەو خۆ قوڕگ دێت، کە پێک هاتوە لە کۆمەلێ ماسولکە و کاری قوتدان و پاڵ پیوەنانی خواردنە بۆ ناو سورێنچک
سورێنچک: راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی قورگ سورێنچک دەس پێ دەکات هەتا دەگاتە سەرەتای گەدە یان ورگ، پێک هاتوە لە بۆریەکی شیوە لولەیی و ماسوڵکەیی، بە جوڵەی شیوە کرمی خواردنەکە پاڵ پیوە دەنێ بۆ ناو ورگ.
0 التعليقات