کەنەدا تاوانەکانی داعش بە جینۆساید دەناسێنێ
کەناڵی تەلەفزیۆنی "گلۆباڵ نیوزی " کەنەدی لە هەوالەکانی ڕۆژی پێنج شەممە رای گەیاند :
سەرۆکی کاتی پارتی پارێزگارانی کەنەدا "ڕونا ئەمبرۆس rona ambrose " داوا دەکات لە حکومەتی فیدراڵی کەندا تاوانەکانی داعش دەرهەق بە کوردانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تری مەسیحی و شەبەک لە عێراق و سوریا بە جینۆساید بناسێنێ.
ڕۆژی پێنجشە ممە 9/6/2016 لەکۆبونەوەیەکدا سەرۆکی حزبی پارێزگاران ی بەرهەڵستکار پێشنیازێک بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و پێکهاتەکانی تری گەلانی عیراق و سوریا دەداتە پەرلەمانی کەنەدای فیدراڵ ( کۆمۆنس هاوس commons house (، لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژە دەکات بە تاوانەکانی داعش لە سوریاو عیراق، بەتایبەت کوشتن و بێ سەروشوێنکردنی کوردانی ئێزیدی و فرۆشتن و بە سەبایا کردنیان، هەروەه ئاماژەی دا بە سوتاندنی نامرۆڤانەی نۆزدە کچی ئێزیدی کە جیهاد نیکاح و کۆیلەی سێکسیان ڕەت کردۆتەوە.
لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا دا کە تاوانەکانی داعشی بەجینۆساید ناساندوە ، و هیوای خواست کە پەرلەمانی کەنەدا هاوشانی هاوپەیمانەکانی هەمان ڕێگا بگرێتە بەر بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لە عیراق و سوریا.
شایانی باسە پەرلەمانی کەندا پێشتر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی ناساندوە .
پەرلەمانی کەنەدا پێک هاتوە لە سێ بەش " مەلییک qween ، ئەنجومەنی پیرانsenate ،هاوس کۆمۆن house commons " هەر هەمویان پێکەوە یاسا دائەرێژن بۆ وڵات، سەرەتا پێشنیازەکان بۆ داڕشتنی یاسا لە هاوس کۆمۆن گفتوگۆی لێ ئەکرێ وپەسەند دەکرێ پاشان بۆ ئەنجومەنی پیران و ئینجا مەلیک واژۆی دەکات، هاوس کۆمۆن پێک هاتوە لە 338 ئەندام کە نوێنەری هەرێمەکانن.
د.ناجح گوڵپی 11/6/2016
0 التعليقات