You Are Here: Home» Business » پەرلەمانی ئەڵمانیا بە نیازە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بناسێنی


د.ناجح گوڵپی 15/5/2016
سەرەڕای نارازی بوونی دەولەتی تورک پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستانج) بەنیازە کوشتاری ئەرمەن و ئاسوری و کلدان و مەسیحیەکانی تری ژێر قەلەمڕەوی دەولەتی عوسمانی بە جینۆساید بناسێنی.
لە پێگەی ئەلیکترۆنی پەرلەمانی ئەڵمانیا هاتوە دەڵێ : لە  دوی حوزەیرانی داهاتودا (2/6/2016 )  ،دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکرێ لە سەر پێشنیاری هەرسێ حزبی  یەکێتی مەسیحی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل، و حزبی سۆشیال دیموکرات، وحزبی سەوزی ئەڵمانی، سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر " بیرەوەری و زیندو هێشتنەوەی کۆمەڵکوژی(جینۆسایدی) ئەرمەن و ئاسوری و کەمینە  مەسیحیەکانی تر پێش سەدو یەک ساڵ "
سەرۆکی حزبی سەوزی ئەڵمانی رای گەیاند بۆ هەفتەنامەی "بیلد ام زونتاج" کە ئەمرۆ 15/5/2016 یەکشەممە  دەرچوە، ووتی چاوەڕێ توڕەیی و قەڵسی ڕژێمەکەی ئەردۆگان دەکەین، بەلام پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی زوڵم و خۆسەپاندنەکانی ئەردۆغانەوە  بێزار نابێت  و لەسەر کاری خۆی بەردەوام دەبێ.
هەرلەسەر ئەم بابەتە سەرۆکی فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا "تۆماس اوبرمان" رای گەیاند ، ئەڵمانیا دەچێتە ژێر باری لێپرسراویەتێکی مێژوویی گەورەوە، بەتایبەت لە کاتیکدا کە ئەڵمانیا هاوپەیمانی ئەوکاتەی دەولەتی عوسمانی بوە، وەپشتراستی کردوە کە ئەم کارە دەچێتە پێشەوە  سەرباری گفتوگۆکانی سیاسی و ڕۆژانە ی تایبەت بە پەنابەران لەنیوان تورکیا و ئەڵمانیا.
جینۆسایدی ئەرمەن و ئاسوری وکلدان ( مەسیحیەکانی ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی ) لە ساڵی 24/4/1915  بەدواوە دەستی پێکردوە ،مەزەندە دەکرێ کە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ کۆمەڵکوژ کرا بێت، تائیستا تورکیا نکۆڵی دەکات ،بەلام چەندین دەولەت و ڕیکخراوی جیهانی و پەرلەمانەکانی ولاتان ئەم تاوانەیان بە جینۆساید ناساندوە ، وڕۆژ بەڕۆژ ناساندن لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش دەڕوات.
Tags: Business

0 التعليقات

Leave a Reply