د.ناجح گوڵپی 15/5/2016
سەرەڕای نارازی بوونی دەولەتی تورک پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستانج) بەنیازە کوشتاری ئەرمەن و ئاسوری و کلدان و مەسیحیەکانی تری ژێر قەلەمڕەوی دەولەتی عوسمانی بە جینۆساید بناسێنی.
لە پێگەی ئەلیکترۆنی پەرلەمانی ئەڵمانیا هاتوە دەڵێ : لە دوی حوزەیرانی داهاتودا (2/6/2016 ) ،دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکرێ لە سەر پێشنیاری هەرسێ حزبی یەکێتی مەسیحی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل، و حزبی سۆشیال دیموکرات، وحزبی سەوزی ئەڵمانی، سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر " بیرەوەری و زیندو هێشتنەوەی کۆمەڵکوژی(جینۆسایدی) ئەرمەن و ئاسوری و کەمینە مەسیحیەکانی تر پێش سەدو یەک ساڵ "
سەرۆکی حزبی سەوزی ئەڵمانی رای گەیاند بۆ هەفتەنامەی "بیلد ام زونتاج" کە ئەمرۆ 15/5/2016 یەکشەممە دەرچوە، ووتی چاوەڕێ توڕەیی و قەڵسی ڕژێمەکەی ئەردۆگان دەکەین، بەلام پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی زوڵم و خۆسەپاندنەکانی ئەردۆغانەوە بێزار نابێت و لەسەر کاری خۆی بەردەوام دەبێ.
هەرلەسەر ئەم بابەتە سەرۆکی فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا "تۆماس اوبرمان" رای گەیاند ، ئەڵمانیا دەچێتە ژێر باری لێپرسراویەتێکی مێژوویی گەورەوە، بەتایبەت لە کاتیکدا کە ئەڵمانیا هاوپەیمانی ئەوکاتەی دەولەتی عوسمانی بوە، وەپشتراستی کردوە کە ئەم کارە دەچێتە پێشەوە سەرباری گفتوگۆکانی سیاسی و ڕۆژانە ی تایبەت بە پەنابەران لەنیوان تورکیا و ئەڵمانیا.
جینۆسایدی ئەرمەن و ئاسوری وکلدان ( مەسیحیەکانی ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی ) لە ساڵی 24/4/1915 بەدواوە دەستی پێکردوە ،مەزەندە دەکرێ کە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ کۆمەڵکوژ کرا بێت، تائیستا تورکیا نکۆڵی دەکات ،بەلام چەندین دەولەت و ڕیکخراوی جیهانی و پەرلەمانەکانی ولاتان ئەم تاوانەیان بە جینۆساید ناساندوە ، وڕۆژ بەڕۆژ ناساندن لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش دەڕوات.
د.ناجح گوڵپی 16/6/2016
توێژەرە تایبەتەکانی سەر بە نەتەوەیەکگروەکان رایان گەیاند کە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان جینۆسایدە، ئەمرۆ پێنجشەممە 16/6/2016 لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەگەریدا لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایان گەیاند ڕیکخراوی تیرۆرستی داعش هەستاوە بە جینۆساید کردنی ئێزدیەکان لە عێراق و سوریا لەڕێگای کۆمەڵکوژی و دورخستنەوە و دەسدرێژی سێکسی و تاوانی ترەوە، بەکردەوە و بەرنامە ڕیژی هەوڵیاننداوە بۆ لەناو بردن و سڕینەوەی ئێزدیەکان کە کۆمەلێ خەڵکن نەژاد و ئاینیان جیایە .
کەنەدا تاوانەکانی داعش بە جینۆساید دەناسێنێ
کەناڵی تەلەفزیۆنی "گلۆباڵ نیوزی " کەنەدی لە هەوالەکانی ڕۆژی پێنج شەممە رای گەیاند :
سەرۆکی کاتی پارتی پارێزگارانی کەنەدا "ڕونا ئەمبرۆس rona ambrose " داوا دەکات لە حکومەتی فیدراڵی کەندا تاوانەکانی داعش دەرهەق بە کوردانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تری مەسیحی و شەبەک لە عێراق و سوریا بە جینۆساید بناسێنێ.
ساڵێک پێش ئیستا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی 25/6/2015 دوژمنانی کۆبانی ئەوانەی کە چاویان بە بەرخۆدان و بەرگری بێ وێنەی کۆبانی نەدەهات ، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا لە چەند لاوە بە فیت و هاوکاری دەولەتی ئاکەپە سەدان چەتەی داعش دزەیان کردە ناو کۆبانی لە سنوری مرشد پناری تورکیاوە، چەتەکانی داعش دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژی خەڵکێ بێ دیفاع لەژن و منداڵ و پیر، بە کوتانەسەر ماڵو حاڵی خەڵکی مەدەنی و دەسڕیژی گولە بەناو خێزانەکاندا لەشیرین خەودا تا لە جوڵەیان دەخستن، لەماوەی دوو ڕۆژدا لەناو کۆبانیدا 250 کەسیان کۆمەڵکوژ کرد.
کۆ ئەندامی هەرس لە کاوێژ کەرەکاندا ruminant digestive system جهاز الهضمی فی المجترات
کاوێژکەرکان بەو ئاژەلانە دوترێ کە لەکاتی خواردندا بەپەلە خواردنێکی زۆر دەخۆن و دواتر لەکاتی پشوو کاوێژی دەکەنەوە ،هەەرووەها بە جۆرێک لە ئاژەلە شیردەەرەکان ئەژمار دەکرێن وەک ( مانگا،مەڕ،بزن، گامێش ،ئاسکی کیوی ،زەرافە،ووشتر ). لەم باسەدا تەنها بەکورتی باس لە کۆئەندامی هەرس دەکرێ.
سمۆرەی زەمینی:Ground squirrel
پێشتر باسی جیهانی سمۆرەکانمان کرد و وتمان سمۆرە دوو چەشنن ،یەکێکیان سمۆرەی درەختیەو و ئەوی تریان سمۆرەی زەمینی یە ، واتە ئەو سمۆرانەی کە لەسەر یان لەناو زەوی ژیان بەسەر دەبەن و کەمتر دەچنە سەر درەخت،یان لەوشوێنانەدا دەژین کە جەنگەڵ و درەختی تێدا نیە ، پۆلێنی زانستی وەک پێشتر باسم کردوە لە خێزانی سمۆرەکانەو پلەی قرتینەرو پۆلی شیردەرەکنە، بەڵام خێڵ و تیرە هۆزەکەیان دەگۆری بۆ
نەخۆشیەکانی سمۆرە Squirrel diseases
گەلێک نەخۆشی توشی سمۆرە دەبن ،هەوڵ ئەدەین بە کورتی باسیان بکەین، وە ئەو نەخۆشیانەش پیشان بدەین کە هاوبەشن واتە لە سمۆرەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ، چونکە لەئیستادا سمۆرە وەک گیانەوەرێکی ماڵی لێ هاتوە لە زۆر شوێن بەخێودەکرێ لەلایەن مرۆڤەوە، ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ماڵی زۆربەی هەرزۆری سمۆرەکانە، (سمۆرەی درەختی و باڵدار و زەمینی ) بۆیە لەوێ گرنگیەکی ڕادە بەدەری پێ ئەدرێ لە هەموو بوارەکاندا:
باڵندەی پەپوسلێمانە یان" پەپو " یەکیکە لە باڵندە بومیەکانی کوردستان دەتوانم بڵێم لەزۆربەی شوێنەکانی کوردستان دەژین.
بەئینگلیزی" Hoopoe " ناوی زانستی " Upupa epops " بەعەرەبی پێ دەوترێت "هدهد" بەفارسی پێ دەوتری " هد هد،شانە بستر،مرغ سڵیمان ،پوپک "